زانستی دەماریی دەستەواژەی نوێ لە خۆ دەگرێت

زانستی دەماریی دەستەواژەی "یەکخستنی هەستەکان" بەکاردەهێنێت بۆ ئاماژەدان بە کۆکردنەوەی زانیاری لە مێشکدا لەڕێگەی یەک یان زیاتر لە هەستێکەوە. بەشێکی تایبەتمەندی نوێ لە زانستی دەماریدا بریتیە لە "یەکخستنی فرەهەستیی" کە تیایدا پرۆسەی دەماریی، وەرگرتنی هەستیی لە دووان یان زیاتر لە هەستەکان یەکدەخات.

فرەهەستیی

ئەاموونکردنمان بۆ جیهان فرەهەستیە کە هەموو هەستەکان پێکەوە کاردەکەن تا زانیاریی لسەر ژینگەی دەوروبەر بنێرن بۆ مێشک.

مێشک پشتدەبەستێت بە یەکخستنی زانیارییە فرەهەستیەکان. ئەم زانیاریانە لە هەستەکانەوە یەکدەخات، وە ئەو توانایەمان پێدەدات کە بە باشترین شێوە کاردانەوە بکەین بۆ ژینگە.

چالاککردنی فرەهەستیی، برەودەدات بە سەرنجدانی زیاتر، پرۆسێسکردنی ذەرککردن و یادەوەری. و توانای وەرگرتنی زانیاریی تەواوەتی و مەتین لە هەستە جیاوازەکانەوە، بنچینەی گەشەکردنی ئیدراکیی، تێگەیشتن، و توانا ڕەفتاریەکان دابیندەکات،
کە ئەمانەش پێکهاتەی گرنگن بۆ گەشەکردنی فرمانی دەرککردن و تێگەیشتن لە ئاستێکی بەرزدا. ئەو مناڵانەی کە کە کارامەیی یەکخستنی فرەهەستیی باشیان نیە، توانای پرۆسێسکردنی زارەکیشیان لاوازترە.

بۆچی هەستەکان گرنگن

یەکخستنی یەک هەستی تاکیی ڕوودەدات کە تەنیا یەک هەست کارایە. یەکخستنی فرەهەستیی ڕوودەدات کە زیاتر لە هەستێک کاران. چارەسەرە هەستیە بەراییەکان ئەمانجیان چالاککردنی تەنها یەک هەست بوو لە یەک کاتدا. لەگەڵ ئەوەشدا مێشک بەردەوام زانیاریی لە سەرچاوە هەستیە جیاوازەکانەوە وەردەگرێت و یەکیاندەخات. لێکۆڵینەوەی جیاواز لە هەموو حاڵەتێکدا، دۆزیویانەتەوە کە یەکخستنی هەستەجیاوازاکان پێکەوە باشتر و خێراتر کاردەکات لە یەکخستنی یەک هەستیی.

مێشک زانیاریی فرەهەستیی یەکدەخات تا ئیدراکمان لەسەر جیهان بۆ دروست بکات. پشکنینی شەپۆلەکانی مێشک و تەکنیکەکانی وێنەگرتنی مێشک و دەمارەکان ڕێگەیان بە ناسینی زۆنی یەکگرتنی هەستە جیاوازەکان داوە لە مێشکدا کە لە هەمان کاتدا زانیاریی لە هەستیی جیاوازەوە وەردەگرن و یەکیاندەخەن تا ئیدراک و تێگەیشتنێکی پێکەوەیی لەسەر جیهان دروست بکات.

یەک چارەسەر، شیکار و چارەی زۆر – بۆچی Save Program کارایە بۆ زۆر گرفتی جیاواز

هەستەکان جیهان ئەبەنە ناو مێشک و زانیاریەکان بە مێشک دەدەن لە ڕێگەی ڕێچکە دەمارە هەستیەکانەوە. پاشان مێشک زانیاریەکان وەردەگرێت و پێکەوە پرۆسێسیان دەکات وەڵام دەداتەوە. ئەوکارلێککردنە ئاڵۆزەی نێوان مێشک و هەستەکان، ڕێگەخۆشکەرە بۆ دروستبوونی کەموکورتیی لە فەرمانەکاندا کە بە چەندین جۆر لە نیشانەی ژیاواز دەردەکەوێت، وەکو: نیشانەی ڕەفتاری، سۆزیاری، ئالەنگیی لە گەشەکردن و فێربووندا- کە ئەمانەش زۆر جار بە حاڵەتی جیاوازی مێشک یان برینداربوونی مێشک دیاریی دەکرێن.

یەکێک لە ئالەنگیە قورسەکان دەربەرەی پرۆگرامی سەیڤ، ئەوەیە کە قبووڵی بکەین، چۆن تەنها یەک جۆر چارەسەر دەتوانێت زۆر گرفتی جیاواز چارەسەر بکات. کێشەی کارکردن لە ئاستی هەستەکاندا لە زۆر هۆکاری ژیاوازەوە سەرهەڵدەدات و لە زۆر شێوەی جیاوازدا خۆی دەنوێنێت. بۆ نمونە
١. هەستەکان ناتوانن جیهان بە ڕوونی وەربگرێت.
٢. هەستەکان ناتوانن زانیاریەکان بە ڕوونی بنێرن بۆ مێشک
٣. یان مێشک ناتوانێت زانیاریە فرەهەستیەکان یەکبخات
دوئەنجام هەریەکێک لەو کێشانە دەچنەوە سەر هەمان خاڵی کۆتایی – دەرککردنێکی نادرووست بۆ ژینگەی دەوروبەر. کە ئەمەش ڕەگی وەڵامدانەوە نادروستەکانی مێشکە.

چارەسەرێک لە ڕێگەی تەکنۆلۆجیاوە

Save Program دیزاینکراوە کە پەیوەندیی نێوان مێشک و هەستەکان باشتر بکات. ئەم پەیوەندی و کارلێککردنە بەرپرسە لە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەین، بیری لێدەکەینەوە و هەستی پێ دەکەین.

Save Program میتۆدە درێژخایەنەکان و زانستە سەلمێنراوەکان بەکاردەهێنێت و لەگەڵ تەکنەلۆژیادا تێکەڵیدەکات تا بەهێزتر و کاریگەرتربێت. لە ڕابووردوودا، چارەسەرە هەستیەکان چەند مانگێکی پێدەچوو تا تەواودەبوو و لەوانەیە سەخت بێت بۆ بەشداربوویەک کە تەواوی بکات.

تەکنەلۆژیایی Save Program هەموو ئەمانە دەگۆڕێت. ئەمە ئامێرێکی پزیشکیی دانسقەی ناقۆرغکاریی بێ ڕەنجە لە پێنج ڕۆژدا و سەلمێندراوە کە کاریگەرە لە چارەسەرکردنی زۆر ‌حالەتی جیاواز و نیشانەی فراوانی مێشکدا. پاش چارەسەر بە Save Program، دایک و باوکان بینیان کە منداڵەکانیان بۆ یەکەمجار دەدوێن، داپیر و باپیرەکان ئەو توانایە بەدەست دەهێننەوە کە نەوەکانی خۆیان بناسنەوە و خوێندکارەکان چییتر پێویستیان بە دەرمان نیە بۆ سەرنجدان و باشتربوونیان لە خوێندندا.

ئەمە پەرەسەندنی داهاتووی چارەسەرە. Save Program میتۆدە درێژخایەنەکان و زانستە سەلمێنراوەکان بەکاردەهێنێت و لەگەڵ تەکنەلۆژیادا تێکەڵیدەکات تا بەهێزتر و کاریگەرتربێت.

ئەزموونێکی ئاسوودە، ئاسان، خێرا

لە کاتی دانیشتنی چارەسەردا، بەشداربووەکە لە ژوورێکی تاریکدادەبێت، بە ئاسوودەیی لە کورسیەکەیدا پاڵدەداتەوە، کورسیەکە بە هێواشیی دەجوڵێت، بەشداربووەکە سەیری زنجیرەیەک وێنەی ڕەنگاوڕەنگی بزواو دەکات لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە وە گوێدەگرێت لە موزیکێک کە بە فریکوێنسییەکی دیارییکراو دەردەچێت. هەرچەندە ئەمە پرۆسەیەکی سادەیە، بەڵام Save Program پێنج هەست لە یەک کاتدا چالاک دەکات، کە توانستێکی پەرەسەندووە و دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە شێواویی فەرمانەکان و کارلێککردنەکانی نێوان مێشک و هەستەکان و ئەو ئاستەنگیانەی کار لە فەرمانی مێشک و هەستەکان دەکەن تا بە شێوەیەکی نوێ و جیاواز کار بکەن.

سەلامەتە و ١٠٠٪ دەرمانی تێدا نیە

چارەسەرێکی ناقۆرغکەرو ئاسوودەیە و هیچ دەرئەنجامێکی نەرێیی لاوەکیی نیە.

خێرایە

رۆژانە دوو کاتژمێر بۆ پێنج رۆژ و پێویستی بە چارەسەری بەردەوام نیە.

بێ ڕەنجە

تەنها دابنیشە، سەیربکە و گوێبگرە، تەکنەلۆژیاکە خۆی هەموو کارەکە دەکات

ئەنجامیی بەردەوام

هەمووکەسێک دەتوانێت ئەزموونی باشبوونێک بکات کە بەردەوام دەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر.

TOP
Don`t copy text!