نەئاخاوتن، پەیوەندیی نەکردنی چاو، خۆ چالاککردن

ئەگەر منداڵەکەت گۆشەگیرە، ناتوانێت بدوێت یان پەیوەندیی چاو دروستبکات، لەوانەیە Save Program ئەو پرۆگرامی ڕاهێنانی هەستیە بێت کە تۆ بۆی دەگەڕێیت، چونکە تەنها ٥ ڕۆژی دەوێت و هیچ ڕەنجێکی لە منداڵەکە ناوێت.

کە سیستەمە هەستیەکان سەلامەتن، فێربوون بێڕەنج و ئاسانە.
هەر گرفتێک لە سیستەمی هەستیدا دەبێتە هۆی گرفت لە سەرنجدان، گوێگرتن و ڕەفتاردا.

ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی نەئاخاوتن یان پەیوندیکردنی چاو یان خۆ چالاککردنیان هەیە، تێکچوونە هەستیەکانیان زۆرە. بەلایەنی کەمەوە یەک لێکۆڵینەوە پیشانیداوە کە ئەو کەسانە فەرمانی فرەهەستییان گۆڕاوە وە هەروەها بە شێوەیەکی هاوبەشیی هەستیاریی بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ جیاوازیی زۆر لە ڕێچکە سەرەتاییەکانی بیستندا. زۆرجار ڕەفتاری نانموونەیی بینینیان هەیە و ناتوانن وەرگرتن لە کەناڵەکانی بینین، بیستن و بەرکەوتن لە یەک کاتدا بە دروستیی بپاڵێون و پرۆسێس بکەن. لەوانەیە ئەمانە لە ڕووی کلینیەوە پێناسەبکرێن بە لاوازیی لە پەیوەندیی کردن، کالێککردنی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری نەگونجاو/ نا نەرمونیان. ڕێچکەی بینین و بیستن لە مێشکدا پچڕاون/شپرزەن. بە بەراووردکردن لەگەڵ کەسانێک کە بە شێوەیەکی نموونەیی گەشەیانکردوە؛ لەم منداڵانەدا کە گرفتی پەیوەندیی نەکردنی چاو و خۆچالاککردنیان هەیە، وەرگری هەستیی لە ڕێچکەی دەماریی جیاوازدا بە ئاستی جیاواز کاردەکەن. سیستەمی هەستیی ناکام دەبێەت هۆکار بۆ سەختیی لە سەرنجدان و فێربوون و نائومێدیی.

بە ئامانجکردنی ئەم پێنج هەستەی خوارەوە، ئەکرێ SAVE PROGRAM یارمەتیدەرەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندیدارن پێیانەوە:

بەرکەوتن

گرنگیی
بەئاگابوون لە جەستە
کارامەیی جوڵەی وورد
پلاندانان بۆ جوڵە

  • كێشەکان
  • گرفت لە قەرەباڵخیدا
  • بێزار بوون لە تەقەڵی درومانی جل و بەرگ
  • خۆی لە باوەش پیاکردن دووردەخاتەوە
  • بێزاریی لە شێوە و پێکهاتەی خواردن
  • ئەبێت دەستبدات لە هەموو شتێکەوە

بیستن (گوێگرتن)

گرنگیی
ئاخاوتن، گەشەکردنی زمانەوانی، یادەوەری، بەراوردکردنی نێوان دەنگەکان، لکاندنی دەنگ لەگەڵ پیتەکاندا، ژمارەکان، میلۆدیە میوزیکیەکان، دیقەتدان.

  • کێشەکان
  • نەبوونی توانای ئاخاوتن
  • نزمیی لەکارامەیی گوێگرتن و بیرهاتنەوە
  • خوێندنەوە
  • نەبوونی تەرکیز

هاوسەنگیی

گرنگیی
گەشەکردنی هاوسەنگیی جەستە، هەمەئاهەنگیی، کۆنترۆڵکردنی چاوەکان، دیقەتدان، هەستکردن بە ئەمان، دڵنیایی لە ڕووی سۆز و هەستەکانەوە، زمانەوانی.

  • کێشەکان
  • نەبوونی تەرکیز
  • هەمەئاهەنگیی
  • شوێنکەوتنی ئاڕاستەکان
  • خوێندنەوە
  • هەمەئاهەنگیی نێوان چاو و دەست
  • ناپێگەیشتوو
  • کارامەیی زمانەوانی

بینین

گرنگیی
دەستکەوتە ئەکادیمیەکان، خوێندن، پسپۆڕیی لە کاردا، توانای وەرزشیی.

  • كێشەکان
  • وونبوونی شوێن لە کاتی خوێندنەوەدا
  • پەڕاندنی ووشە یان ڕستە لە پەڕەدا
  • لاوازیی توانای وەرزشیی
  • ووشەکان لەسەر پەڕەکە دەجووڵێن
  • کەمبوونەوەی توانای تێگەیشتن
  • کەمبوونەوەی کایەی ئیدراکی

وەرگرتنی هەستی قووڵ

گرنگیی
زانینی ئەوەی کە ماسولکە و جومگەکان لە چیی بۆشاییەکدان چوۆن دەبزوێن، پێویستیی بە وەرگرتنی هەستە لە سیستەمی هەستی بەرکەوتن و هاوسەنگیی.

  • کێشەکان
  • دەستشڕیی
  • کەوتن
  • سەرسمدان / پێ هەڵکەوتن
  • شەڕانگێزی
  • ڕۆشتن لەسەر نووکی پێ
  • جووینی بەردەوام
  • گرفت لە پلانی جوڵەدا
  • پیسسی و شێواویی لە نان خواردندا

درەخواردەی فرەهەستیی

زۆر لە چارەسازەکان دەرخواردەی یەک هەستیان بەکارهێناوە لە کۆنەوە. لە ئێستادا دەرکەوتووە کە دەرئەنجامی دەرخواردەی فرەهەستیی زۆر گرنگرتر و بەرچاوترە لەو دەرئەنجامانەی کە لە باشترین چالاککەری یەک هەستیەوە بەدیدێت.

هەر دەستتێوەردانێک لە یەکخستنی هەست-جوڵە بە تەرکیزکردنە سەر وەرگرتنی هەستی قووڵ و هاوسەنگیی؛ بە شێوەیەکی بەرچاو گرفتەکانی تەرکیزکردن، فرەجووڵەیی و هەڵەشەیی باشتردەکات.

ئێمە هەستەکان بە شێوەی یەک هەست دەرک پێناکەین.زانیاریەکان لەسەر دەنگ، بەرکەوتن، بینین، تامکردن، بۆنکردن، هەستی قووڵ، و هاوسنگیی هەموو پێکەوە کاردەکەن تا ئەزموونی فێربوون بکەین. ڕەفتار و ئیدراککردن لە ڕێگەی یەکخستنی زانیارییە هەستیەکانەوە گەشەدەکەن.

کاتێک دەنگ و بەرکەوتن پێکەوە چالاکدەکرێن، چالاککردنی توێژاڵی مێشکی بەرپرس لە بیستن بە بەهێزترین شێوە چالاک دەبێت. چالاککردنی هەستی بەرکەوتن و بیستن پێکەوە بەشێوەیەکی ئەرێنیی کاردەکاتە سەر گۆڕانکارییەکان بەرەو شلگیریی دەماریی لەو کەسانەدا کە گرفت یان کەموکوڕیی دەمارییان هەیە.

ئەو گوێیەی بەکاریدەهێنیت گرنگە

گوێگرتن جیاوازە لە بیستن. بیستن هەستکردنە بە دەنگ، گوێگرتن چۆنێتی مامەڵەکردنی مێشکە لەگەڵ دەنگەکەدا، یان تێگەیشتنی مێشە بۆ دەنگەکە.

بەشی چەپی مێشک زیاتر کاردەکات لە پرۆسێسکردنی زماندا. گوێگرتن بە بە گوێی ڕاست، وادەکات کە زانیاریەکە ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ بەشی چەپی مێشک. لەبەرئەوە، کە بە گوێیە چەپ گوێدەگرین؛ ئاماژە دەنگیەکە دەبێت لە بەشی ڕاستی توێژاڵی مێشکی بەرپرس لە بیستنەوە بڕوات بۆ توێژاڵی بەشی چەپ کە زمان تیایدا باڵادەستە. ئەمەش ئەمەش هەنگاوێکی زیاتری دەوێت لە پرۆسەی بیستندا، کە وادەکات گوێگرتن بە گوێی چەپ قورستربێت.

زۆر لەو کەسانەی کە لە بلۆک سەنتەر و دەستنیشانکراون کە کێشەی سەرنجدان، گوێگرتن و فێربوونیان هەیە یان گرفتی تری فێربوونیان هەیە؛ گوێی چەپیان زاڵە بۆ بیستن. ئەمەش لەگەڵ زۆر لێکۆڵینەوەدا ڕێک دەڕوات.

لە بلۆک سەنتەر، ٣٧ منداڵ کێشەی سەرنجدان، گوێگرتن و ڕەفتاریان هەبوو. ٩٥٪ لەو منداڵانە گوێی چەپیان زاڵ بوو لە تاقیکردنەوەکانی بیستندا. بە بەکارهێنانی Save Program ٩١٪ (٣٢) لە منداڵەکان گوێی ڕاستیان زاڵ بوو لە ماوەی ٥ ڕۆژدا لەگەڵ باشتربوونی سەرنجدان، دیقەتدان و ڕەفتاریدا.

TOP
Don`t copy text!