سەرنج، ڕەفتار، گوێگرتن

ئایا زانیوتە کە دەکرێت گرفتەکانی سەرنجدان و ڕەفتار بە سەرکەوتویی چارەسەربکرێن بە بێ بەکارهێنانی دەرمان؟ گەر منداڵەکەت چارەسەری دەرمان وەردەگرێت بۆ ئەو گرفتانە بە بێ هەڵسەنگاندنێکی ووردی پزیشکیی و پەروەردەیی. وە تۆ دەتەوێت کە بە بێ دەرمان منداڵەکەت بە هێمنی دابنیشێت، سەرنج بدات، تەرکیز بکات، ڕەفتار بکات و بڕوات بۆ کۆلێژ و ئەو داهاتووەی هەبێت کە شایانێتی بە بێ بەکارهێنانی دەرمان، ئەوا Save Program باشترین هەڵبژاردەیە.

گرفت لە هەر سیستەمێکی هەستیدا، دەبێتە هۆی گرفت لە سەرنجدان و ڕەفتار و گوێگرتن. کە سیستەمی هەستیی بێکێشەبێت، فێربوون بێ ڕەنج و ئاسان دەبێت. سیستەمی هەستیی پێنەگەیشتوو وا دەکات کە سەرنجدان و فێربوون سەخت بێهودە بن.

"فێربوون و دیقەتدان پشتدەبەستێت بە توانای یەکخستن و ڕێکخستنی زانیاریەکان کە لە هەستەکانمانەوە وەریان دەگرین. وەرگرتنی هەستەکان بە ناڕێکیی ئەبێتە هۆی تێکئاڵۆسکان لە مێشکدا و سەخت دەبێت کە بە ڕێکیی سەرنجبدەین و فێرببین." بۆ ئەوەی ببین بە بە فێرخوازێکی سەرکەوتوو، ئەبێت هەستەکانمان پێکەوە بە شێوەیەکی ڕێکخراو کاربکەن. کەسێک کە گرفتی هەیە لە سەرنجدانا، لەوانەیە کۆئەندامی دەماریی ناپێگەیشتووی هەبێت، کە ئەمە دەبێتە هۆی پشێوی کە ئەمەش پرۆسەیەکی سەخت دەبێت بۆ جیا کردنەوەی زانیاریە لاوەکیەکان، ژاوەژاوی چواردەور و پەرتبوونی بینین و لە بەرانبەردا سەرنجەکان بکرێتە سەر شتە گرنگەکان.

ڕێژەیەکی زۆری ئەو منداڵانەی کە گرفتی سەرنجدانیان هەیە، کێشەی پرۆسێسکردنی هەستەکانیان هەیە. لەوانەیە ئەم منداڵانە پەیبردن بە زانیارییە هەستیەکان و پرۆسە کردنی ئەو زانیاریانە بە باشیی نەکەن و گرفتیان دەبێت لە دروستکردنی وەڵامدانەوەی گونجاو لە ناو خوێندنگە و ماڵ و کۆمەڵگاکەشیاندا.

ئەو منداڵانەی کە گرفتی سەرنجدانیان هەیە، لە چەند شوێنێکی مێشکیاندا چالاکیی فەرمانیی نائاساییان هەیە کە پەیوەندیدارن بە پرۆسەکردنی زانیاریی سەرنجدانی بینینەوە. پەیوەندیی نێوان بەشەکانی مێشک کە بەشدارن لە ڕێچکەی پرۆسێسکردنی سەرنجی بینین ثەشێو و پچڕاون لەو منداڵانەدا کە گرفتی سەرنجدانیان هەیە.

بە ئامانجکردنی ئەم پێنج هەستەی خوارەوە، ئەکرێ SAVE PROGRAM یارمەتیدەرەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندیدارن پێیانەوە:

بەرکەوتن

گرنگیی
بەئاگابوون لە جەستە
کارامەیی جوڵەی وورد
پلاندانان بۆ جوڵە

  • كێشەکان
  • گرفت لە قەرەباڵخیدا
  • بێزار بوون لە تەقەڵی درومانی جل و بەرگ
  • خۆی لە باوەش پیاکردن دووردەخاتەوە
  • بێزاریی لە شێوە و پێکهاتەی خواردن
  • ئەبێت دەستبدات لە هەموو شتێکەوە

بیستن (گوێگرتن)

گرنگیی
ئاخاوتن، گەشەکردنی زمانەوانی، یادەوەری، بەراوردکردنی نێوان دەنگەکان، لکاندنی دەنگ لەگەڵ پیتەکاندا، ژمارەکان، میلۆدیە میوزیکیەکان، دیقەتدان.

  • کێشەکان
  • نەبوونی توانای ئاخاوتن
  • نزمیی لەکارامەیی گوێگرتن و بیرهاتنەوە
  • خوێندنەوە
  • نەبوونی تەرکیز

هاوسەنگیی

گرنگیی
گەشەکردنی هاوسەنگیی جەستە، هەمەئاهەنگیی، کۆنترۆڵکردنی چاوەکان، دیقەتدان، هەستکردن بە ئەمان، دڵنیایی لە ڕووی سۆز و هەستەکانەوە، زمانەوانی.

  • کێشەکان
  • نەبوونی تەرکیز
  • هەمەئاهەنگیی
  • شوێنکەوتنی ئاڕاستەکان
  • خوێندنەوە
  • هەمەئاهەنگیی نێوان چاو و دەست
  • ناپێگەیشتوو
  • کارامەیی زمانەوانی

بینین

گرنگیی
دەستکەوتە ئەکادیمیەکان، خوێندن، پسپۆڕیی لە کاردا، توانای وەرزشیی.

  • كێشەکان
  • وونبوونی شوێن لە کاتی خوێندنەوەدا
  • پەڕاندنی ووشە یان ڕستە لە پەڕەدا
  • لاوازیی توانای وەرزشیی
  • ووشەکان لەسەر پەڕەکە دەجووڵێن
  • کەمبوونەوەی توانای تێگەیشتن
  • کەمبوونەوەی کایەی ئیدراکی

وەرگرتنی هەستی قووڵ

گرنگیی
زانینی ئەوەی کە ماسولکە و جومگەکان لە چیی بۆشاییەکدان چوۆن دەبزوێن، پێویستیی بە وەرگرتنی هەستە لە سیستەمی هەستی بەرکەوتن و هاوسەنگیی.

  • کێشەکان
  • دەستشڕیی
  • کەوتن
  • سەرسمدان / پێ هەڵکەوتن
  • شەڕانگێزی
  • ڕۆشتن لەسەر نووکی پێ
  • جووینی بەردەوام
  • گرفت لە پلانی جوڵەدا
  • پیسسی و شێواویی لە نان خواردندا

درەخواردەی فرەهەستیی

زۆر لە چارەسازەکان دەرخواردەی یەک هەستیان بەکارهێناوە لە کۆنەوە. لە ئێستادا دەرکەوتووە کە دەرئەنجامی دەرخواردەی فرەهەستیی زۆر گرنگرتر و بەرچاوترە لەو دەرئەنجامانەی کە لە باشترین چالاککەری یەک هەستیەوە بەدیدێت.

هەر دەستتێوەردانێک لە یەکخستنی هەست-جوڵە بە تەرکیزکردنە سەر وەرگرتنی هەستی قووڵ و هاوسەنگیی؛ بە شێوەیەکی بەرچاو گرفتەکانی تەرکیزکردن، فرەجووڵەیی و هەڵەشەیی باشتردەکات.

ئێمە هەستەکان بە شێوەی یەک هەست دەرک پێناکەین.زانیاریەکان لەسەر دەنگ، بەرکەوتن، بینین، تامکردن، بۆنکردن، هەستی قووڵ، و هاوسنگیی هەموو پێکەوە کاردەکەن تا ئەزموونی فێربوون بکەین. ڕەفتار و ئیدراککردن لە ڕێگەی یەکخستنی زانیارییە هەستیەکانەوە گەشەدەکەن.

کاتێک دەنگ و بەرکەوتن پێکەوە چالاکدەکرێن، چالاککردنی توێژاڵی مێشکی بەرپرس لە بیستن بە بەهێزترین شێوە چالاک دەبێت. چالاککردنی هەستی بەرکەوتن و بیستن پێکەوە بەشێوەیەکی ئەرێنیی کاردەکاتە سەر گۆڕانکارییەکان بەرەو شلگیریی دەماریی لەو کەسانەدا کە گرفت یان کەموکوڕیی دەمارییان هەیە.

ئەو گوێیەی بەکاریدەهێنیت گرنگە

گوێگرتن جیاوازە لە بیستن. بیستن هەستکردنە بە دەنگ، گوێگرتن چۆنێتی مامەڵەکردنی مێشکە لەگەڵ دەنگەکەدا، یان تێگەیشتنی مێشە بۆ دەنگەکە.

بەشی چەپی مێشک زیاتر کاردەکات لە پرۆسێسکردنی زماندا. گوێگرتن بە بە گوێی ڕاست، وادەکات کە زانیاریەکە ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ بەشی چەپی مێشک. لەبەرئەوە، کە بە گوێیە چەپ گوێدەگرین؛ ئاماژە دەنگیەکە دەبێت لە بەشی ڕاستی توێژاڵی مێشکی بەرپرس لە بیستنەوە بڕوات بۆ توێژاڵی بەشی چەپ کە زمان تیایدا باڵادەستە. ئەمەش ئەمەش هەنگاوێکی زیاتری دەوێت لە پرۆسەی بیستندا، کە وادەکات گوێگرتن بە گوێی چەپ قورستربێت.

زۆر لەو کەسانەی کە لە بلۆک سەنتەر و دەستنیشانکراون کە کێشەی سەرنجدان، گوێگرتن و فێربوونیان هەیە یان گرفتی تری فێربوونیان هەیە؛ گوێی چەپیان زاڵە بۆ بیستن. ئەمەش لەگەڵ زۆر لێکۆڵینەوەدا ڕێک دەڕوات.

لە بلۆک سەنتەر، ٣٧ منداڵ کێشەی سەرنجدان، گوێگرتن و ڕەفتاریان هەبوو. ٩٥٪ لەو منداڵانە گوێی چەپیان زاڵ بوو لە تاقیکردنەوەکانی بیستندا. بە بەکارهێنانی Save Program ٩١٪ (٣٢) لە منداڵەکان گوێی ڕاستیان زاڵ بوو لە ماوەی ٥ ڕۆژدا لەگەڵ باشتربوونی سەرنجدان، دیقەتدان و ڕەفتاریدا.

TOP
Don`t copy text!