بریندار بوونی مێشک بەهۆی زەبرەوە

لەگەڵ ڕووداوی برینداربوونی مێشکدا زۆر جار کێشە لە تەرکیز و خێرایی پرۆسێس کردنی زانیاریەکان ڕوودەدات. ئەو نەخۆشانەی کە ئەم حاڵەیەیان هەیە، کێشەیان هەیە لە درێژبوونەوەی کاتی بڕیاردان گەر بڕیاری سادەبێت یان هەڵبژاردەبێت لە هەموو ئەو کارانەدا کە بەجێیدەهێنن و یەکانگیرکردنی ئەرکەکانیان لەگەڵ هەستی بەرکەوتندا سەختەبۆیان بەشێوەیەکی بەرچاو. ئەو منداڵانەی کە برینداریی مامناوەند یان سەختیان هەیە، مەترسیی کەمبوونەوەی یەکانگیریی فرەهەستیان هەیە لەگەڵ دابەزینی فەرمانی ئیدراکی دەماریی بە شێوەیەکی گشتیی.

کاتێک کە سیستەمی هەستەکان سەلامەتە، پرۆسەی فێربوون بێڕەنج و ئاسانە. هەر سیستەمێکی هەستیی کێشەی هەبێت ئەوا کێشە لە سەرنجدان، ڕەفتار و گوێگرتندا دروستدەبێت.

بە ئامانجکردنی ئەم پێنج هەستەی خوارەوە، ئەکرێ SAVE PROGRAM یارمەتیدەرەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندیدارن پێیانەوە:

بەرکەوتن

گرنگیی
بەئاگابوون لە جەستە
کارامەیی جوڵەی وورد
پلاندانان بۆ جوڵە

  • كێشەکان
  • گرفت لە قەرەباڵخیدا
  • بێزار بوون لە تەقەڵی درومانی جل و بەرگ
  • خۆی لە باوەش پیاکردن دووردەخاتەوە
  • بێزاریی لە شێوە و پێکهاتەی خواردن
  • ئەبێت دەستبدات لە هەموو شتێکەوە

بیستن (گوێگرتن)

گرنگیی
ئاخاوتن، گەشەکردنی زمانەوانی، یادەوەری، بەراوردکردنی نێوان دەنگەکان، لکاندنی دەنگ لەگەڵ پیتەکاندا، ژمارەکان، میلۆدیە میوزیکیەکان، دیقەتدان.

  • کێشەکان
  • نەبوونی توانای ئاخاوتن
  • نزمیی لەکارامەیی گوێگرتن و بیرهاتنەوە
  • خوێندنەوە
  • نەبوونی تەرکیز

هاوسەنگیی

گرنگیی
گەشەکردنی هاوسەنگیی جەستە، هەمەئاهەنگیی، کۆنترۆڵکردنی چاوەکان، دیقەتدان، هەستکردن بە ئەمان، دڵنیایی لە ڕووی سۆز و هەستەکانەوە، زمانەوانی.

  • کێشەکان
  • نەبوونی تەرکیز
  • هەمەئاهەنگیی
  • شوێنکەوتنی ئاڕاستەکان
  • خوێندنەوە
  • هەمەئاهەنگیی نێوان چاو و دەست
  • ناپێگەیشتوو
  • کارامەیی زمانەوانی

بینین

گرنگیی
دەستکەوتە ئەکادیمیەکان، خوێندن، پسپۆڕیی لە کاردا، توانای وەرزشیی.

  • كێشەکان
  • وونبوونی شوێن لە کاتی خوێندنەوەدا
  • پەڕاندنی ووشە یان ڕستە لە پەڕەدا
  • لاوازیی توانای وەرزشیی
  • ووشەکان لەسەر پەڕەکە دەجووڵێن
  • کەمبوونەوەی توانای تێگەیشتن
  • کەمبوونەوەی کایەی ئیدراکی

وەرگرتنی هەستی قووڵ

گرنگیی
زانینی ئەوەی کە ماسولکە و جومگەکان لە چیی بۆشاییەکدان چوۆن دەبزوێن، پێویستیی بە وەرگرتنی هەستە لە سیستەمی هەستی بەرکەوتن و هاوسەنگیی.

  • کێشەکان
  • دەستشڕیی
  • کەوتن
  • سەرسمدان / پێ هەڵکەوتن
  • شەڕانگێزی
  • ڕۆشتن لەسەر نووکی پێ
  • جووینی بەردەوام
  • گرفت لە پلانی جوڵەدا
  • پیسسی و شێواویی لە نان خواردندا

درەخواردەی فرەهەستیی

زۆر لە چارەسازەکان دەرخواردەی یەک هەستیان بەکارهێناوە لە کۆنەوە. لە ئێستادا دەرکەوتووە کە دەرئەنجامی دەرخواردەی فرەهەستیی زۆر گرنگرتر و بەرچاوترە لەو دەرئەنجامانەی کە لە باشترین چالاککەری یەک هەستیەوە بەدیدێت.

هەر دەستتێوەردانێک لە یەکخستنی هەست-جوڵە بە تەرکیزکردنە سەر وەرگرتنی هەستی قووڵ و هاوسەنگیی؛ بە شێوەیەکی بەرچاو گرفتەکانی تەرکیزکردن، فرەجووڵەیی و هەڵەشەیی باشتردەکات.

ئێمە هەستەکان بە شێوەی یەک هەست دەرک پێناکەین.زانیاریەکان لەسەر دەنگ، بەرکەوتن، بینین، تامکردن، بۆنکردن، هەستی قووڵ، و هاوسنگیی هەموو پێکەوە کاردەکەن تا ئەزموونی فێربوون بکەین. ڕەفتار و ئیدراککردن لە ڕێگەی یەکخستنی زانیارییە هەستیەکانەوە گەشەدەکەن.

کاتێک دەنگ و بەرکەوتن پێکەوە چالاکدەکرێن، چالاککردنی توێژاڵی مێشکی بەرپرس لە بیستن بە بەهێزترین شێوە چالاک دەبێت. چالاککردنی هەستی بەرکەوتن و بیستن پێکەوە بەشێوەیەکی ئەرێنیی کاردەکاتە سەر گۆڕانکارییەکان بەرەو شلگیریی دەماریی لەو کەسانەدا کە گرفت یان کەموکوڕیی دەمارییان هەیە.

ئەو گوێیەی بەکاریدەهێنیت گرنگە

گوێگرتن جیاوازە لە بیستن. بیستن هەستکردنە بە دەنگ، گوێگرتن چۆنێتی مامەڵەکردنی مێشکە لەگەڵ دەنگەکەدا، یان تێگەیشتنی مێشە بۆ دەنگەکە.

بەشی چەپی مێشک زیاتر کاردەکات لە پرۆسێسکردنی زماندا. گوێگرتن بە بە گوێی ڕاست، وادەکات کە زانیاریەکە ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ بەشی چەپی مێشک. لەبەرئەوە، کە بە گوێیە چەپ گوێدەگرین؛ ئاماژە دەنگیەکە دەبێت لە بەشی ڕاستی توێژاڵی مێشکی بەرپرس لە بیستنەوە بڕوات بۆ توێژاڵی بەشی چەپ کە زمان تیایدا باڵادەستە. ئەمەش ئەمەش هەنگاوێکی زیاتری دەوێت لە پرۆسەی بیستندا، کە وادەکات گوێگرتن بە گوێی چەپ قورستربێت.

زۆر لەو کەسانەی کە لە بلۆک سەنتەر و دەستنیشانکراون کە کێشەی سەرنجدان، گوێگرتن و فێربوونیان هەیە یان گرفتی تری فێربوونیان هەیە؛ گوێی چەپیان زاڵە بۆ بیستن. ئەمەش لەگەڵ زۆر لێکۆڵینەوەدا ڕێک دەڕوات.

لە بلۆک سەنتەر، ٣٧ منداڵ کێشەی سەرنجدان، گوێگرتن و ڕەفتاریان هەبوو. ٩٥٪ لەو منداڵانە گوێی چەپیان زاڵ بوو لە تاقیکردنەوەکانی بیستندا. بە بەکارهێنانی Save Program ٩١٪ (٣٢) لە منداڵەکان گوێی ڕاستیان زاڵ بوو لە ماوەی ٥ ڕۆژدا لەگەڵ باشتربوونی سەرنجدان، دیقەتدان و ڕەفتاریدا.

TOP
Don`t copy text!